بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان و پرساندنى ته‌نیا یه‌ك واژووى ماوه

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا یه‌ك واژوو ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی بۆ بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌شڵێت: “رێژه‌ى پێویست واژوو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتكردنى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیسته جیاوازه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژوویان بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر پرسه‌كانى: مووچه، قه‌یرانى دارایی و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “له ئێستادا واژووى ته‌واوه‌تى كۆكراوه‌ته‌وه بۆ پرساندنى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد: “له ئێستادا 22 واژوو كۆكراونه‌ته‌وه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، واته ته‌نیا یه‌ك واژوو ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی پێویست بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندبوو: “ده‌مانه‌وه‌ێت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه پێشتر واژوویان له‌سه‌ر پرساندنى به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم كردبوو دووباره واژوو بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بانگهێشتى په‌رله‌مانى كوردستانیان بكه‌ین، له ئێستادا رێژه‌ى پێوسیمان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پرسه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



