“دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
کۆتایی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانى هه‌رێم كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “کۆتایی مانگى ئه‌یلول، دەستبە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت، ئەگەر وه‌ك ئه‌وه‌ى بڕیارى لێدراوه و رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه 320 ملیارەکەی بەغدا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت”.
پێشتر SNN له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڵاویكرده‌وه، “تا ئێستا بانکەکان و یەکە ژمێریارییەکانی دامودەزگا حکومییەکان ئاگادارنەکراونەتەوە لە ئامادەکردنی لیستی مووچە، بۆیە تا ئێستا روون نییە ئەو مووچەیەی ئەم جارە دابەشدەکرێت مووچەی مانگی نیسانە یان مانگی ئاب، بەڵام لەوە دڵنیاین کە ئەم مووچەیە بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت”.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژى 10ى ئه‌یلول، له میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “ئەم مانگەش 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگات و سەرۆکوەزیرانی عێراق نیەتێکی ئەرێنیی هەیە لەبارەی رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


