
لافاوەکەی سودان
SNN
حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “یەکەم فڕۆکەی سەربازیی عێراقیی کە هاوکاریی و یارمەتیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی سودان هەڵگرتووە، فڕۆکەخانەی جێهێشت”.
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە “بڕی هاوکارییەکە زیاتر لە 12 تەن پێداویستیی پزیشکیی لەخۆ گرتووە”.
حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت: “بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەیەکی سەربازیی لە جۆری C130 لە بنکەی ئاسمانیی محەمەد عەلا فڕیوە و وەفدێکی رەسمیش هاوڕێیەتیی دەکات”.
سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری نیل، لافاو لە زۆرینەی پارێزگاکانی سودان دروستبووە و بەهۆی ئەوەشەوە باری لەناکاو بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی سودان باری لەناکاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە سەرانسەری سودان راگەیاند و وڵاتەکەی بە ناوچەی کارەساتی سروشتی دانا.
لافاوەکە لە 16 پارێزگای سودان دروستبووە و تا ئێستا نزیکەی 100هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 46ی دیکەش بریندار بوون، جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 500 هەزار کەس و وێرانبوونی زیاتر لە 100 هەزار خانوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



