
کۆنتی و کانتی
SNN Sport
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، نگۆلۆ کانتی فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی، رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی ئینتەرمیلان دوو هێرش لەسەر داوای کۆنتی راهێنەر بۆ یانەی چێڵسی دەکات، یەکەم هێرشیان بۆ کانتی بووە، ئەم یاریزانە رەزامەندی نیشانداوە پەیوەندی بە کۆنتی راهێنەری پێشوویەوە بکات ، رۆژنامەکە نرخەکەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە.
دووەم یاریزان کە کۆنتی دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، مارکۆس ئەلۆنسۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەی چێڵسییە، ئەم یاریزانەش لەسەر داوای کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.
یانەی ئینتەرمیلان وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیا بە دەستهێنا، ئەم وەرزە ئامانجی بردنەوەی نازناوەکانە و لەسەر داوای کۆنتی دەیەوێت چەند گرێبەستێک واژۆ بکات.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



