
مەرزی پەروێزخان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بریاره به‌م نزیكانه مه‌رزى په‌روێزخان به ڕووى هاتووچۆكردنى هاووڵاتییان بكرێته‌وه ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى كۆماپانیایهكهوه پشكنینى كۆرۆنا بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت پشكنینه‌كه ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و گەشتیاران لە مەرزەکە چاوەڕێی دەکەن.
عه‌لى تۆفیق به‌رێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند؛ سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى كاروباره‌كانى تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانن به ڕووى هاتووچۆكاران كه بڕیاره به‌م نزیكانه به رووى هاتووچۆى گه‌شتیاران بكرێته‌وه.
وتیشى: بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى هاتووچۆ له نێوان كوردستان و ئێران به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم كۆمپانیایه‌كى پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا له مه‌رزه‌كه داده‌مه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى هاتنى گه‌شتیاران پشكنینیان بۆ بكات و ماوه‌ى ئه‌و پشكنینه‌ش شه‌ش كاتژمێرى پێده‌چێت.
عه‌لى تۆفیق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كاتى هاتنه‌وه‌یان گه‌شتیاران به‌هۆى پشكنینه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌رزه‌كه ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵى دروستكردن و دامه‌رزاندنى شوێنێكى حه‌وانه‌وه و پشوودانى گه‌شتیارانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و شوێنه بمێننه‌وه تاوه‌كو ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان ده‌رده‌چێت.
له مانگى ئازارى رابردووه‌وه به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووچۆى گه‌شتیاری له نێوان كوردستان و وڵاتى ئێران وه‌ستێندراوه و بڕیاره له ناوه‌راستى ئه‌م هه‌فته‌یه بكرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پشكنینى كۆرۆنا بۆ گه‌شتیار ده‌كرێت و پاره‌ى پشكنینه‌كه‌ش گه‌شتیار خۆى ده‌یدات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



