ئەمریکا تاوتوێی گواستنەوەی هێزەکانی لە تورکیاوە بۆ یۆنان دەکات

SNN
سیناتۆرێکی باڵای پارتی کۆمارییەکان رایگەیاندووە، ئەمریکا تاوتوێی گواستنەوەی هێزەکانی دەکات لە بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک لە تورکیاوە بۆ دوورگەی یۆنان، ئەوەش بەهۆی ئەو سیاسەتانەی ئەنقەرەوە کە “جێگەی نیگەرانین”.
رۆن جۆنسن کە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا-لقی ئەوروپا، لە لێدوانێکیدا لەگەڵ گۆڤاری Washington Examinerی ئەمریکی رایگەیاندووە: “نازانین چی بەسەر ئینجەرلیک دێت، ئومێد بۆ شتی باش دەخوازین بەڵام دەبێت خراپترین ئەگەر لێکبدەینەوە”.
روونیشیکردەوە: “واشنتن دەیەوێت هەماهەنگییەکانی لەگەڵ تورکیا بەردەوامبێت و هێزەکانی لە خاکی ئەو وڵاتەدا بهێڵێتەوە، ئێمە ئەو گۆڕانکارییە ستراتیجیەمان ناوێت، بەڵام دەبێت لە راستی بارودۆخەکە بکۆڵینەوە، کە ئەویش ئەوەیە، ئەردۆغان رێچکەیەکی خراپی گرتووەتەبەر”.
وتیشی: واشنتن یۆنان وەک جێگرەوەیەک بۆ ئینجەرلیک دەبینێت کە بتوانێت هێزەکانی بۆ بگوازێتەوە، ئەو هەڵسوکەوتەی ئەردۆغان گرتوویەتیەبەر جێگەی نیگەرانییە و هانی واشنتن دەدات هەماهەنگی سەربازی لەگەڵ یۆنان دروستبکات بە مەبەستی ئەوەی هێزەکانی لە دوورگەی کریت لە یۆنان جێگیربکات.
تورکیا و ئەمریکا لەسەر چەندین پرسی جیاواز ناکۆکن وەک هاوکاریکردنی ئەمریکا بۆ هێزەکانی یەپەگە، بەدەستهێنانی سیستەمی مووشەکی رووسی لەلایەن تورکیاوە، گرژیەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە تورکیا دروستیکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


