
کومان
SNN Sport
رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە، لە دوای یەکەم یارییان بەرامبەر بە خیمناستیک کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە 3-1 براوە بوو، پەیامێکی ئاڕاستەی میسی کردوو داوای لێ دەکات جەستەی بەهێزتر بکات.
کومان لە لێدوانێکیدا دوای یاریەکە وتی:” دەبێت میسی وەکو هەموو یاریزانەکانی تری یانەکە توانای جەستەیی خۆی باشتر بکات،ئێمە لە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی ئاسایی کارمان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەستەیی،لەمەودا تەرکیز دەخەینە سەر لایەنی تەکتیکی”.
لە بەردەوامی قسەکانی لەسەر میسی وتی:” میسی لە یەکەم رۆژیدا رۆحیەتی خۆی نیشانداوە، ئەو زۆر بە باشی راهێنان دەکات،توانای خۆی قسە دەکات کاتێک یاری دەکات.
ستایشی هەردوو یاریزان ترینکا و پیدری کردوو وتی:”ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە دوو گرێبەستی گەورەیە،ترینکاوم خۆش دەوێت، ئەو توانای هەیەو دەبێت بگونجێت لەگەڵ خێرایی ومامەڵەی تۆپەکەدا،گرێبەستێکی نایابە،پیدریش بەهرەمەندێکی نایابەو تەمەنی 17 ساڵە، یاریزانێكی گرنگە بۆ داهاتوو،لەگەڵ ئێمە راهێنان دەکات و توانای بەشداریکردنی هەیە لە یارییەکاندا”.
لە کۆتایدا لەسەر یاریەکە وتی:” ئەم یارییە یەکەم یاریمان بوو لە وەرزەکەدا، بۆیە بە دوو پێکهاتەوە یاریمان کرد، ئەمەش بۆ خێرایی و خێرا یاریکردنی یانەکە، گێمی دووەم کەمێک لە گێمی یەکەم باشتر یاریمان کرد”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



