
وینەی گردبوونەوەکە
SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ ژماریەك لە مامۆستایانی وانەبێژ بەنوێنەرایەتی 17 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لە گردبوونەوەكەدا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد دایانبمەزرێنێت.
دەشڵێن ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچوون رەچاو بکرێت بەو مەرجەی وانەبێژی كردبێت لە كاتی دامەزراندن.
سەفەر نەسرەدین بە نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “وەك دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان كە نوێنەرایەتی (17 هەزار) مامۆستای وانەبێژ دەكەین، داواكارین لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە كەرتی پەروەردە كە بەدەم داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن”.
وتیشی: “دەبێت داواكارییەكانمان وەك خۆی جێبەجێبكرێت لە زووترین كاتدا، كە مافی سەرەتاییمانە و دەیان جار داوامانكردووە و لای هەمووان ڕوونە كە مامۆستایانی وانەبێژ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بێ دابڕان كاری خۆیان ئەنجامداوە لە هەمانكاتیشدا لەوپەڕی خراپیی دۆخدا ژیان دەگوزەرێنن”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت هەرچی زووە بەدەم داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن، بۆ ئەوەی سێكتەری پەروەردە زیاتر بەرەوپێشبچێت”.
وتیشی: “داواكارییەكانمان بریتین لەوەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە هەمیشەیی و بێ جیاوازی كردن لە نێوان بەشەكاندا فەرمانی بۆ دربچێت، ئەولەویەت بۆ ئەو وانەبێژانە بێت کە ساڵی خزمەتیان زۆرە، هاوکات ڕەچاو كردنی ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچوون (بەو مەرجەی وانەبێژی كردبێت) لە كاتی دامەزراندن”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



