كەمئەندامان لە هەولێر: چاوەڕوانی بەڵێنەکەی سەرۆکی حکومەتین کە لە مەراسیمی سوێندخواردنی دای

0
1603

-SNN بڕیار محەمەد

یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناڕەزاییان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەرانیان گەیاندە سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند: “زیاتر لە یەك ساڵە  ئەم كابینە نوێیە درووستبووە، بەڵام بە هەمان رێچكەی كابینەی پێشوو بەردەوامە لە برسیكردن و بێڕێزیكردن و دابیننەكردنی سەرەتایترین مافی كەمئەندامان”.

وتیشی: “رێگا نادەین لەژێر هیچ ناوێك و چاكسازییەك دەست بۆ بڕینی مووچەی كەمئەندامان ببردرێت”.

ناوبراو داوایکرد “هەرچی زووە یاسای كەمئەندامان لەلایەن حكومەتی هەریمەوە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

دەشڵێت: “پێویستە مووچەی كەمئەندامان لە كات و ساتی خۆیدا دابەش بكرێت” .

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان وتی: “زیاتر لە 25 هەزار كەمئەندام چەندین ساڵە بێبەشكراون لە مووچە، پێویستە دەرگای كەمئەندامبوونیان بۆ بكریتەوە”.

داواشیکرد هەر ماڵێکی کەمئەندام بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت لەکاێکدا کە بەرەو وەزری سەرما و زستان دەچین.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە چاوەڕوانی بەڵێنەكەی سەرۆكی حكومەتین كە لە كاتی مەراسیمی سوێندخواردنی دای بە كەمئەندامان، هیوادارین خاوەنی بەڵێنەكەی خۆی بێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this