شاندێکی عێراقی کێشەی ئاو لەگەڵ ئێران و تورکیا تاوتوێدەکات

وێنە: محەمەد مستەفا
SNN
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەمزوانە شاندێکی دانوستانکار پێکدەهێنرێت و سەردانی هەریەک لە ئێران و تورکیا دەکات بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئاو لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا.
ئیقبال عەبدولحسێن بڕیاردەری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “وەزارەتی دەرەوە پێیڕاگەیاندوین بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی دانوستانکار بە سەرۆکایەتی مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان پێکبهێنین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەریەک لە ئێران و تورکیا بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی کێشەی ئاو.”
وتیشی: “شاندی دانوستانکار هەوڵدەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردانەوەی ئاوی هاوبەش و دروستنەکردنی بەنداوی زیاتر لەلایەن ئێران و تورکیاوە کەدەبێتە هۆی زیادکردنی ناوچەی بیابانی لە عێراق، سەرەڕای ئەوەی زیان بە کشتوکاڵی عێراق دەگەیەنێت.”
زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە خاکی وڵاتانی دراوسێدا دێنە ناو وڵاتەکەوە و هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانیش بەهۆی دروستکردنی بەنداوەوە بەردانەوەی ئاویان بۆ عێراق و هەرێم کەمکردووەتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



