پزیشکانی رانیە داوای کردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە دەکەن

وێنەی نەخۆشخانە تەواو نەبووەکە
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئەیلول بەشێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی رانیە لە بەردەم بینای کۆنی نەخۆشخانەکە گرد بوونەوە .
لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن پزیشکانی رانیە باسیان لەوەکرد هەچەندە لە کۆتایی ساڵی رابردوو کاری نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە دەستیپێکرد و بڕیاربوو لە ماوەی نزیکەی 3 مانگدا کاری نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە بە کۆتا بێت، بەڵام دوای 5 مانگ لەو وادەیە هێشتا کارەکانی تەواو نەکراوە .
پزیشکانی رانیە باس لەوەشدەکەن: بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی کە نەخۆشخانەی گشتی رانیە نۆژەندەکاتەوە کارەکانی راگرتووە، بۆیە بەشەکانی نەخۆشخانەی گشتی رانیە دابەشبوونەتە سەر چەند بەشێک بەو هۆیەوە بارگرانی زۆر بۆ نەخۆش دروستبووە .
پزیشکانی رانیە ئاماژه بۆ ئەوەشدەکەن، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە نەخۆشخانەی رانیە براوەتە نەخۆشخانەی ناحیەی چوارقوڕنە، دەبێت نەخۆش بۆ گرتنی وێنەیەکی تیشکی (ئەشیعە) لەنێوان رانیه و چوارقوڕنە چەند جارێک هاتوچۆ بکات .
پزیشکانی ڕانیە داواکارن هەرچی زووە حکومەت پارەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی رانیە خەرجبکات، بە پێچەوانەوە لە داهاتوودا هەڵوێستی تریان دەبێت .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



