وێنه:راهێنه‌رێك كارێكی جیاوازتر له تۆپی پێ له فێرگهكهى ئه‌نجام ده‌دات

فێرگه‌ى تۆپی پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شارى سلێمانى و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان راهێنه‌رێك كتێب ده‌كاته هاوڕێی یاریزانه‌كانى.
رێباز سدیق راهێنه‌ری فێرگه‌ى تۆپی پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ى یاریزانه منداڵه‌كانى له‌یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و بوون به هاوڕێى كتێب، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دایك و باوكى یاریزانه‌كانه‌وه پێشوازییه‌كى باشی لێكرا و راهێنهرهكهش باس له‌دوو سوودی پرۆژه‌كه ده‌كات.
رێباز سدیق راهێنه‌ری فێرگه‌ى تۆپی پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” دایك و باوكى منداڵه‌كان گله‌یی زۆر ده‌كه‌ن كه مناڵه‌كانیان یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر به‌كاردێنن، هه‌رچه‌نده له‌لاى ئێمه ئه‌و شوێنه‌یه بۆ منداڵان كه چێژی زۆری له خۆشیه‌كانیان ده‌بین، له ماڵه‌وه به‌پێچه‌وانه‌یه، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه كه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه دووربخه‌ینه‌وه له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان”.
وتیشی:” ئێمه له فێرگه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ماوه‌ى چوار ساڵه خه‌ریكی مه‌شق و راهێنان و بهشداریكردنین له پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م منداڵانه، جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌ی یاریزانان ئیشمان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى رۆشنبیریشیان كردووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان راگه‌یاند بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵان له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش كتێبم بهباشزانى ببێته هاوڕێی منداڵه‌كان”.
رێباز ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” ئه‌م پرۆژه‌یه‌م دوو سوودی هه‌یه یه‌كێكیان بۆ لایه‌نى ته‌ندروستیان باشه خۆتان ده‌زانن به‌كارهێنانى زۆرى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بێته هۆى دابه‌زینى ئاستى چاویان، بۆیه پێویسته یاریزانی سه‌ركه‌وتوو ته‌ندروستى چاوی باش بێت، هه‌روه‌ها كتێبی هاوڕێیه‌كى به‌رده‌وامى مرۆڤه‌كان ئاستی رۆشنبیری هاووڵاتیان به‌رز ده‌كاته‌وه”.
هیوا كه‌مال باوكى یه‌كێك له منداڵه به‌شداربووه‌كان وتى:” ئه‌م پرۆژه‌یه له‌چه‌ندین رووه‌وه گرنگه، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند پێویسته منداڵ له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاستی به‌رزبێت پێویستیشه له رووى ئاستی رۆشنبیرى و بیركردنهوهشهوە پێش بكه‌وێت، چونكه تۆ شتێك له‌منداڵه‌كه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كه‌یت ده‌بێت بهدیلێكت هه‌بێت بۆی ، بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر ناوازه‌یه، چونكه له به‌دیلی قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كتێبیان كردووه به هاوڕێی یاریزانان”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



