وەزارەتی ناوخۆ فهرمانبهران له لێكردنەوەی تابلۆى ئۆتۆمبێل ئاگاداردهكاتهوه

لۆگۆى وهزارهتى ناوخۆى ههرێم
SNN ـ بڕیار محەمەد
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بۆ گشت وەزارەتەكان دەركردووە کە فەرمانبەرانیان لە دیارەدەی لێكردنەوەی تابلۆ و بەستنی ژمارەی كاتی ئاگاداربکەنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەمه وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێم نووسراوێكى بۆ سەرجەم پارێزگان و شارەوانییەكان دهركردووه كه تێیدا هاتووه، “ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانتان بكەنەوە لە هەر پلە و پایەیەكن سەبارەت بە دیارەدەی لێكردنەوەی تابلۆ و بەستنی ژمارەی كاتی یان ساختەكردنی ئۆتۆمبێل”.
لە نووسراوەكەدا وهزارهتى ناوخۆ ئاماژهى بهوهكردووه، “ئەو كەسانەی ئەو كارە دەکەن دەدرێن بە دادگا و رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە، ئەوەش لەكاتی گرتنیان لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی هاتووچۆوه”.
ههر لهو نووسراوهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەستنی ژمارەی كاتی ساختە رێخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان و شاردنەوەی راستییەكان”.
ئەم نووسراوەی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتێكدایه پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكومی لەدواى كۆتاییهاتنى كاتى دەوام باسدەكرا، لە رابردووشدا چەند بڕیارێك دەرچوون كە نابێت دوای سەعات 4:00ى ئێوارە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكاربهێندرێن، بەڵام ئەو بڕیارە وەکو پێویست کاری پێنەكراوه تاوهكو ئێستا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



