ناتانیاهۆ: “ئاشتی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین سیاسی و ئابوورییە”

بنیامین ناتانیاهۆ
SNN
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ئەو پەیماننامەیەی ئاشتییەی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین واژومان کردووە، کاردانەوەی لەسەر بواری ئابووری و سیاسی نێوانمان دەبێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پەیماننامەیەی نێوان ئێمەو بەحرەین و ئیمارات پەیماننامەیەکی مێژووی دەبێت، ئێمە لە بەردەم سەردەیەکی نوێداین لە ئاشتی بەتایبەت ئاشتی ئیسرائل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
وتیشی” گەشتێکی زۆری فڕۆکەوانی لە نێوان ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە عەرەبییەدا دەبێت کە ئەمە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لە بواری ئابووری و گەشتیاری، دەتوانین بەپێی ئەو ئەزموونەی کە هەمانە سود بە یەکتری بگەیەنین”.
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەینی رابردوو رایگەیاند: ئەو پەیماننامە ئاشتییەی لە نێوان ئیسرائیل و بەحرەین واژو کراوە بە “سەرکەوتنی مێژووی” ناودەبات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
57 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
57 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش



