میكانیزمى نوێى پشكنینى كۆرۆنا له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان داده‌نرێت

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
شێوازێكى نوێ بۆ هاتووچۆى گه‌شتیار له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان داده‌نرێت و له كاتى هاتنى گه‌شتیار له ئێرانه‌وه پشكنینى بۆ ده‌كرێت به بڕى 60 هه‌زار دینار، ته‌ندروستى گه‌رمیانیش داواده‌كات، “له كاتى چوونیش پشكنین بۆ گه‌شتیاران بكرێت”.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “بڕیاره به‌منزیكانه مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به‌ڕووى هاتووچۆكاران بكرێته‌وه كه به‌هۆى كۆرۆناوه له كۆتایى مانگى ئازارى 2020ه‌وه داخراوه، بۆ ئه‌مه‌ش میكانیزمێكى نوێ دانراوه”.
وتیشى: “به‌پێى ئه‌و شێوازه نوێیه له كاتى هاتنه‌وه‌ى هاووڵاتییان یان گه‌شتیاران له ئێرانه‌وه بۆ كوردستان هه‌مووان ده‌بێت پشكنین بكه‌ن به‌رامبه‌ر به بڕى 60 هه‌زار دینار، هاوكات ته‌ندروستى گه‌رمیان داوایكردووه له كاتى چوونیش ئه‌وانه‌ى داوا ده‌كه‌ن گه‌شتى ئێران بكه‌ن به پاره ته‌ندروستى پشكنینان بۆ بكات”.
وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پشكنینى هاتنه‌وه‌ى گه‌شتیار له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاوه ده‌بێت، ئه‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و ته‌ندروستى زیاتر لێى وردببنه‌وه و هه‌وڵبده‌ن میكانیزمى باشتر بدۆزنه‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ته‌ندروستى گه‌رمیان رایگه‌یاندووه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى خۆیان ده‌ستنیشانیان بكه‌ن بۆ پشكنین له كاتى چوونیان بۆ ئێران پاره‌یان لێوه‌رناگرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت گه‌شت بكه‌ن و داواى پشكنین ده‌كه‌ن به پاره ئه‌و پشكنینه ئه‌نجام بده‌ن”.
پێشتر عه‌لى تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان بهSNNى راگه‌یاند: “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا مه‌رزى په‌روێزخان به‌ڕووى گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه، له كاتێكدا گه‌شتیارى ئێرانى یان هاووڵاتییانى كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان پشكنینان بۆ ده‌كرێت و پشكنینه‌كه ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر ده‌خایه‌نێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



