
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق رایگەیاند: ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسى كۆرۆنا بەمنزیکانە لە عێراق دابینده‌كرێت.
ستیڤن ههیكی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى لە بواری ڤاکسینی کۆرۆنادا زۆر پێشكه‌وتووه، بە تایبەتی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، گه‌شبینه بەوەی ڤاکسینی دژ بەو ڤایرۆسه نەک ته‌نیا له به‌ریتانیا به‌ڵكو له عێراقیش به‌مزووانه دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و پهیوهندیهدایه كه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی بەریتانیا و عێراقدا هه‌یه.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا لەبارەی مەترسییەکانی داعشەوە وتی: چه‌كدارانی داعش هه‌مان مه‌ترسی چوار ساڵ به‌ر له ئێستایان نه‌ماوه، بۆیه ئاساییه كه له ئێستادا ژمارەی سەربازەکانی لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەم بكرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: “هەماهەنگی لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چەکدارەکانی عێراقدا هەیە، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی هەواڵگری و چاودێریكردن، مەشقکردن كه ئه‌م ههماههنگیانهش زۆر گرنگن.
بەریتانیا تا ئێستا سەرکەوتنی ڤاکسینی رانەگەیاندووە، بەڵام لە ئێستادا تاقیکردنەوە پزیشکییەکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان، جگە لەو وڵاتە ئێستا چین و رووسیا دەستیانکردووە بە پێدانی ڤاکسینی دروستکراوی خۆیان بە هاووڵاتیانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



