
SNN
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی کارکردن لە دووسایدی نێوان هەولێر دهۆک بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکاوە بەو هۆیەشەش بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاون، بەلام لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو کێشەکە چارەسەر دەکەن .
لهمبارهیهوه ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە SNNی راگەیاند: تیمەکانی چاککردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێى ههولێر دەستیان بە چاککردنەوەی بۆرییەکە کرد، کە لە شەوی ڕابردووەوە شکاوە و بەھۆیەوە بهشێكى زۆرى گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاون.
وتیشی “دوو تیم سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکەن، ئێستا لە قۆناغی لکاندنەوەی بۆرییەکانن بە یەکەوە، کە دەتوانرێت لە ماوەی 48 كاتژمێرى دیکە بۆرییەکە چاک بکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە بۆ ھاووڵاتییان”.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆرییهكه بەھۆی دووسایدکردنی ڕێگای ھەولێر – دھۆک لهكاتى كاركردن شكاوه.
پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ لە رۆژێکدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابیندەکات کە دەکاتە لە 40٪ی شاری هەولێر.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش



