
لاوتارۆ مارتینێز
SNN Sport
تۆری (سپۆرت میدیا سێت )ی ئیتاڵی له هه‌واڵێكی تایبه‌تی خۆی، ئاشكرایكرد كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گه‌یشته رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێز هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتەرمیلان ئەمەش بە گواستنه‌وه‌ی ئەو یاریزانە بۆ ریزه‌كانی له ماوه‌ی داهاتوودا ،سه‌رباری په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و یاریزانه به گواستنه‌وه بۆ به‌رشەلۆنه.
تۆره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به كرداری رێکكه‌وتن له نێوان ریاڵ مه‌درید و ئینتەر كراوه له سه‌ر هێنانی لاوتارۆ به بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ، ره‌نگه گرێبەستەکە رۆیشتنی لۆكا یۆڤیچ هێرشبه‌ری ریاڵ مه‌درید بۆ ریزی یانه ئیتاڵیه‌كه له خۆ بگرێت به شێوه‌ی خواستن ، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه مووچه‌یه‌كی ساڵانه وه‌رده‌گرێت کە ده‌گاته 8 ملیۆن یۆرۆ .
هه‌روه‌ها تۆڕه‌كه وتی:” ئینتەر بێده‌نگی ده‌كات له سه‌ر وتوێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤیدال له بهرشەلۆنهوه بۆ ریزه‌كانی شكست نه‌هێنێت ، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه یه‌كه‌م یانە بوو گرنگی داوە به لاوتارۆ و ئینتەر سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی .
لە لایەکی ترەوە بیتۆ یاکی بریکاری لاوتارۆ لە نوێترین لێدوانی‌دا دەڵێت:”هیچ شتێک بۆ پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نیە،ئێمە قسەمان لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە نەکردووە،لاوتارۆ لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



