باشماخ.. 42 تۆن شمەک بەهۆی خراپی کواڵتییانەوە رێگری لە هاوردەیان کراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 93 هەزار تۆن شمەك و كاڵا لە ئێرانەوە لەمەرزی باشماخەوە هاوردەی هەرێم كراوە و 42 تۆنیش لەبەر خراپی شمەك و كاڵاكان ڕێگەپێدانیان بۆ نەكراوە بێنە خاكی هەرێم، هاوكات هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئێرانی بۆ هەرێم دوو هێندەی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەرێم بووە بۆ ئێران.
موختار حاجی عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئەو قسە و باسانەی كە لەبارەی ڕێگەپێدان بەكاری قاچاخچێتی دەكەن لە مەرزی باشماخ بە توندی ڕەتدەكەینەوە و چونكە ئێمە 120 كیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام تەنها لە 120 مەتری ناو سنووری دەروازەكە بەرپرسین و هەركەسێكیش بەڵگەی هەیە بابیخاتەڕوو، چونكە ئێمە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ ئاساییە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە، هاوكات تەنها لە مانگی ئابی رابردوو چوار هەزار و 40 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عێراقی چوونەتە نێو ئێران و كاڵایان هێناوە، لەبەرامبەردا نۆ هەزارو 879 ئۆتۆمبێلی ئێرانی بە هەموو جۆرەكانی سووتەمەنی، ترانزێت و بارە بیانییەكان داخڵی باشماخ بوون، هەر لەمانگی ڕابردوودا 93 هەزار تۆن بە هەموو جۆرەكانی میوە لە مەرزی باشماخ هاوردەكراون و 42 تۆنیش بە هەموو جۆرەكانی میوە رێگەی داخڵبوونیان پێنەدراوە، 19 تۆنیش گەڕێندراوەتەوە ئێران.
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی هەفتەیەكە هەموو جۆرە بارێكی ترانزێت لە دەروازەكە پاسەوانی دەكرێت، هاوكات دوای چەند مانگێك لە داخستنی دەروازەكان بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی تەنها رێگە بە چەند كەسێك دەدرێت هاتوچۆ بكەن كە نەخۆشن یاخود خوێندكارن و بۆ هەموو پشكنینێكی كۆرۆنا بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



