دۆخى كۆرۆنا له دهۆك مه‌ترسیداره: 62 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک هۆشدارى له‌باره‌ى دۆخى كۆرۆنا له‌و پارێزگایه ده‌دات و ده‌ڵێت: “تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵکشانێكى به‌رده‌وام و مهترسيداردایه”، داواش له نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا ده‌كات پلازما ببه‌خشنه نه‌خۆشه‌كان.
پارێزگاى دهۆك له ئێستادا یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێم زۆرترین رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆناى تێدایه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 247 كه‌س تووشبوون و هه‌شت تووشبووش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه هەمزە رزکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە SNN راگەیاند: “لە ئێستادا دۆخی تەندروستی دهۆک لەڕووی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەژێر مەترسیی گەورەدایە و رۆژانە ئامارەکانیش بەرزتر دەبنه‌وه”.
وتیشی: “رۆژانە 300 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا دەبن، لە ئێستاشدا 62 تووشبووی کۆرۆنا دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە و لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدان”.
له‌باره‌ى به‌خشینى پلازماى خوێن هەمزە رزکی ئاشكرایكرد: “بەداخەوە لەکاتێکدا نزیکەی دوو هەزار کەس چاکبووهتەوە تەنیا 100 کەس پلازمای به‌خشیووه، بۆیه داواده‌كه‌ین ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه پلازما ببه‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى ئه‌وانى تر رزگاربكه‌ن”.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی به‌وه‌شکرد: “هۆکاری زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژانە پشکنینی زۆر دەکرێت، بە شێوەیەك رۆژانە 60٪ پشکنینەکان بە تەنیا هی سنووری پارێزگای دهۆکە لەکۆی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان، هۆکارێکی تریش ئەوەیە هاووڵاتییان وەکو پێویست پابەندی رێنماییه تەندروستییه‌كان نابن، بۆیە رێژەکە رۆژانە بەرز دەبێتەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



