
پیانیچ
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ناساندنی لە یانەی بەرشەلۆنە،میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنە، دڵخۆشی خۆی بە هاتنی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دەربڕی و میسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ناودەبات.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە پیانیچ وتی:” سوپاسی هەمووان دەکەم سوپاسی سەرۆک دەکەم، من زۆر شانازی دەکەم، باوەشێکی گەورە، دەمەوێت نازناوەکان لێرە ببەمەوە،شانازییە بۆ خێزانەکەم کە لێرەم،ئێمە لەم یانەیە دەبین کە شایەنیەتی،لەم یانەیە هەمیشە شانازییە بەشێک بم لەم یانەیەو یاری بکەم، من ئێستا لە باشترین یانەی جیهانم”.
دواتر وتی:”جێهێشتنی یانەی یۆڤانتۆس زەحمەتە،یانەیەکی گەورەیە، بەڵام لە تۆپی پێ پێویستت ئاڵنگاری نوێیە،من بە پەرۆشم بۆ ئاڵنگاری نوێ لەم یانەیە، بەرشەلۆنە یانەیەکی گەورەیەو بەگەورەیی دەمێنێتەوە، ئێستا لەسەرمانە سەیری داهاتوو بکەین، وەرزی رابردوو پێشبینی نەکراو بوو، بەڵام ئێستا هاتووم بۆ ئێرە بۆ بردنەوەو بردنەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” خۆزگە بمتوانیایە یاری بۆ بەرشەلۆنە بکەم کاتێک تەمەنم 6 ساڵ بوو، من دڵخۆشم کە لەم شوێنەم لە بەرشەلۆنە،دوای مانەوەی میسی پێشبینی دەکەم هەمووان دڵخۆش بن، من وەکو خۆم دڵخۆشم کە یاری لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکەم، زەحمەتە میسی لە دەرەوەی بەرشەلۆنە ببینیت، ئەو یاریزانێکی گەورەیەو ئێرە ماڵی ئەوە، ئەو باشترین یاریزانی مێژوویە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



