كۆمپانیای ئاڤا سپۆر ورده‌كاری كاره‌كانی له یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك ده‌خاته روو

یاریگای ئۆڵۆمپی کەرکوک
SNN Sport- حسین کەرکوکی
كۆمپانیای ئاڤا سپۆری توركی جێهجێكاری پرۆژه‌ی یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك به‌رده‌وامه له كاره‌كانی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی کە ماون.
كۆمپانیا جێبهجێكارهكه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” كاركردن له ماوه‌ی 12/9/2020 و تا 19/ 9/ 2020 بریتی بوو له ته‌واوكردنی دیزاینی ئه‌ندازه‌یی ( مهقسورهی سه‌ره‌كی ، گه‌وره میوانه‌كان )، و كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ یاریگای سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ راره‌وه كتوپڕه‌كان كه ده‌چنه یاریگا ناوخۆییهكه ، سەرەڕای جێگیركردنی به ئاستكردنهكان بۆ ده‌ستپێكردنی كۆنكرێتكردنی بۆ زه‌وی شه‌قامه‌كه و كاره‌كانی کۆنکرێت و نهتركردن و بۆیاغكردنی رووی پێشه‌وه‌ی بینای سه‌ره‌كی و كاره‌كانی تێكه‌ڵه رێژكردن و به ئاستكردن بۆ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و بۆیاغكردن به ماستیك بۆ دیواری مه‌نهۆڵه‌كان له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه به‌ر خۆڵ ده‌كه‌ون ، له‌گه‌ڵ جێگیركردن قه‌باغی مه‌نهۆڵه‌كان بۆ تۆره‌كانی ئاوه‌ڕۆ”.
هه‌روه‌ها لە به‌یاننامه‌كه هاتووە:” كه‌ته‌لۆك و نمونه‌كان ئاماده‌كراوه له پێناو وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ گۆرینی سیرامیكی دیوار و كاشی زه‌وی مهقسورهی گه‌وره میوانه‌كان و گۆرینی دیزاینی تەلارسازی كۆمه‌ڵگە ته‌ندروستییه‌كان”.
به پێی به‌یاننامه‌كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە رۆژانی داهاتوو به‌رده‌وامبوون و خێراكردنی رتمی كاركردن به‌خۆه‌وه ببینێ له پێناو ته‌واوكردن پرۆژه‌كه .

More News
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
2 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی: شەڕی دژی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و هیچ نەرمییەک نانوێنین
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
2 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
3 hours لهمهوپێش



