بەرپرسێکی ئەمریکی: نزیکەی 20 گروپ لە ژێر چەتری داعشدا کاردەکەن

0
1238

SNN

بەرپرسێکی ئەمریکا هۆشداری لەبارەی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی داعش دەدات و دەشڵێت، نزیکەی 20 گروپ بە ناوی جیاجیا لە وڵاتانی جیهاندا هەن، کە لە ژێر چەتری داعشدان.

کریستۆفەر میڵەر بەرپرسی ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا بۆ بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاندووە: تا ئێستا داعش توانای ئەنجامدانی کردەوە تیرۆرستییەکانی لە عێراق و سووریادا ماوە و سەرپەرشتى چەندین گروپى دیکەش دەکات لە جیهاندا.

دەشڵێت: ئامانجی سەرەکی ئێستای داعش هەوڵی رزگارکردنی هەزاران ئەندام و کەسوکاریانە لە زیندانەكان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و لە ماوەى رابردووشدا چەندین هەوڵى لەو شێوەیەیان بۆ رزگارکردنى ئەندامەکان و خۆڕێکخستنەوەیان داوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بە گوێرەی بەرپرسانی ئەمنی، لە ماوەی رابردوودا داعش هێرشەکانی بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان زیادکردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this