له ئێرانه‌وه نه‌وتى سپى هاورده ده‌كرێت و هه‌وڵى دابه‌زاندنى نرخه‌كه‌ى ده‌درێت

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان و ده‌روازه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى سپى له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى زۆربوونى بڕه‌كه‌ى و دروستبوونى كێبڕكێ بۆ دابه‌زاندنى نرخه‌كه‌ى.
یادگار فه‌تاح به‌رێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و بەدواداچوون بۆ کارەکانی پشکنینی سوتەمەنی لە دەروازەکە، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کردووه و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازە و کۆمپانیای لۆکس ئەجنسی و بنکەی پشکنینی سوتەمەنی پەروێزخان قسه‌یان له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى سپى كردووه.
وتیشى: له‌و باره‌یه‌وه بڕیاریانداوه بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بەمەبەستی وەرگرتنی نمونەی سوتەمەنی و ئامادەکردنی شوێنی نوێ و دابینکردنی پێداویستییەکانی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی پەروێزخان. هاوكات کردنەوەی خاڵی وەرگرتنی نموونە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوازێك بە ئاسانی کۆنترۆڵی وەرگرتنی نموونەکان بکرێت.
یادگار فه‌تاح راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی زستانەوە کاربکرێت بۆ هاوردەکردنی نەوتی سپی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هاوشان لەگەڵ بەنزین و گازوایل، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی زۆربوونی بڕەکەی و دروستبوونی کێبڕکێ بۆ دابەزینی نرخەکەی.
More News
-
نرخی كیلۆیەك مریشك نزیك دەبێتەوە لە نرخی دوو لەفە
45 mins لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
7 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی كیلۆیەك مریشك نزیك دەبێتەوە لە نرخی دوو لەفە
45 mins لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی دەرکرد
7 hours لهمهوپێش -
عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا
7 hours لهمهوپێش



