سه‌ره‌ڕاى چاككردنه‌وه‌ى بۆرى ئاوى ئیفرازى هه‌ولێر هێشتاش چه‌ندان گه‌ڕه‌ك بێ ئاون

بۆریی ژماره سێى ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر | فۆتۆ: پارێزگاى هه‌ولێر
SNN
هه‌رچه‌نده دوێنێ پێنجشه‌ممه پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند: بۆریی ژماره سێى ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر چاكبووه‌ته‌وه و كێشه‌ى بێ ئاوى چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام له ئێستادا نزیكه‌ى 10 گه‌ڕه‌كى شارى هه‌ولێر بێ ئاون، هاووڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت: “كڕینى ئاو به تانكه‌ر ههراسانیكردووین”.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامى كێشه‌ى ئاو له هه‌ولێر بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده بۆریی ژماره سێى ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر دوێنێ چاكبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش كێشه‌ى بێ ئاوى له گه‌ڕه‌كه‌كانى: کارێزان، باداون، 99ى زانکۆ، گەلاوێژ، فەرمانبەرانی یەک و دوو و فەرمانبەرانی پێنج، 94ى باداون، شارەوانی، مامۆستایانی زانکۆ و ههڤهڵان بهردهومى هه‌یه، چه‌ندین هاووڵاتى سكاڵاى خۆیان گه‌یاندووه‌ته SNN بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان بكرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سەنگەر قابیل، دانیشتووی گەڕەکی کارێزان به SNNى راگه‌یاند: “كێشه‌ى بێ ئاوى ته‌نگى پێ ههڵچنیووین، پاره‌ى ئاوى ته‌نكه‌ریش له‌ولاوه بوه‌ستێت، بۆیه من ئه‌ڵێم باشترین کاسبی ئێستا بیکەی فرۆشتنی ئاوی ماڵانە، به یەک هەفتە دەبیتە خاوەنی 2 ملیۆن دینار، چونكه یەک تانکی ئاو بە 15 هەزار دیناره”.
وتیشى: “ئەگەر بڵێی ئەو پارەیە زۆرە به‌و كه‌سه‌ى كه دهیفرۆشێت، له وه‌ڵامدا دەڵێت: نایفرۆشم بڕۆ خۆت بکڕە، بزانە هەیە نا؟! كه‌سيش به‌ده‌م كێشه‌ى ئێمه‌وه نایه‌ت”.
بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان هەولێر – گۆپاڵ، رۆژی 14ى ئه‌یلول، بۆریی ژماره سێى ئاوی ئیفراز کە قەبارەکەی مەتر و نیوێکە و کێشی نزیکەی 8 تۆنە شکا، بۆیە چەندین گەڕەکی هەولێر بێ ئاو بوون.
More News
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
13 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
13 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
13 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
13 hours لهمهوپێش



