عێراق پێكوته‌ى كۆرۆنا له چینه‌وه هاورده ده‌كات

تاقیكردنه‌وه‌ى پێكوته‌ى كۆرۆنا له‌سه‌ر خۆبه‌خشێك | فۆتۆ: Alexandra Leslie
SNN
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستیی له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وڵاتى چین ده‌ستیانپێكردووه به مه‌به‌ستى هاورده‌كردنى پێكوته‌ى كۆرۆنا، ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌ڵێت: وهفدێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌ردانى چین ده‌كات.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تمیمى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌فا موسلیم، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وڵاتى چین به مه‌به‌ستى هاورده‌كردنى پێكوته‌ى كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (سینۆ فارم) به‌رهه‌مهێنراوه و ئه‌زموونكراوه و سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه”.
به وته‌ى سه‌فا موسلیم، “وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جگه له چین هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه بۆ هاورده‌كردنى پێكوته‌ى كۆرۆنا له ڕووسیا و ئه‌مریكاشه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستیی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: “وهفدێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌ردانى وڵاتى چین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى پێكوته‌كه ببین پێش ئه‌وه‌ى واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنى هاورده‌كردنى بكه‌ن”.
ئه‌و پێكوتهیهى كه كۆمپانیاى نیشتمانى چین بۆ پیشه‌سازى ده‌رمان (سینۆ فارم) به‌رهه‌میهێناوه تێچووه‌كه‌ى 140 دۆلاره و 28 رۆژ جارێك بۆ دوو جار له كه‌سى تووشبوو ده‌درێت.
More News
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
7 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
7 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز نرخى غازى به‌رزكرده‌وه
7 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
7 hours لهمهوپێش



