“وڵاتەکە یەکپارچە بووەتە سوور” سێیەم شەپۆلی کۆرۆنا لە ئێران دەدات

بهڕێركردنى تهرمى كهسێك كه به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى لهدهستداوه له ئێران | فۆتۆ: MEO
SNN
بەپێی بەدواداچوونێکی رۆژنامەی گاردیان-ی ئینگلیزی، ئێران دووچاری سێیەم شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە، بەجۆرێک رۆژانە تووشبوون بەو ڤایرۆسە بۆ 3000 کەس بەرزبووەتەوە کە لە مانگی شوباتەوە بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە.
بەپێی نوێترین داتای وەزارەتی تەندروستیی ئێران، دوێنێ 144 کەس بە پەتاکە مردوون و 3049 کەسیش تووشبوون لە 24 کاتژمێری رابردوودا و تائێستا 24 هەزار کەس مردوون و 28 پارێزگا بە تارانی پایتەختیشەوە هێڵی سووریان پێدا هاتووە و لە بازنەی توندی کۆرۆنادان.
ئێران لەو وڵاتانە بوو کە دوای چین یەکەم وڵات بوو ڤایرۆسەکە تەنییەوە، لەسەرەتای مانگی ئایاردا شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا لێیدا، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانیش شەپۆلێکی تر گرتییەوە و کۆتایی مانگی ئابیش کەمبوونەوەیەکی بەرچاو بەدیکرا کە بۆ 1600 تووشبووی رۆژانە دابەزی.
هەفتەی رابردووش عەلی رەزا زالی لە کۆمیتەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند “شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەستیپێکردۆتەوە و تارانیشی پێش هەموو پارێزگاکان گرتۆتەوە”.
لایخۆیەوە ئیرەج حەریرەشی بەڕێوەبەری سەنتەری نەهێشتنی نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت: “ئێران چیتر لەناو رەنگەکانی پرتەقاڵی وزەرددا نەماوە، وڵات ئێستا هەمووی سوورە و رەنگە ژمارەی مردن تا ماوەیەکی کەمی دیکە بۆ 45 هەزار کەس بەرز ببێتەوە”.
More News
-
گرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
3 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گرژییهكانى گهرووى هورمز نرخى غازى بهرزكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەکە دەبڕێت
3 hours لهمهوپێش -
لەژێر کاریگەریی هێرشە چڕەکانی ئۆکرانیادا؛ لە کرێمیا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
3 hours لهمهوپێش



