
لویس سوارێز
SNN Sport
یانه‌ی بهرشرلۆنهی ئیسپانی ماڵئاوایی له یاریزانه ئۆرۆگواییهكهی لویس سوارێز كرد كه بریاریدا بچێته یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێش یه‌ك وه‌رز له سه‌ر كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه و پاش ئه‌وه‌ی چووه ده‌ره‌وه‌ی پلانەکانی ستافی هونه‌ری ئێستای به‌رشەلۆنه .
لاپه‌ره‌ی تیپه كهتهلۆنیەکە له سه‌ر پێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( تویته‌ر ) چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه كه له میانه‌یدا ماڵئاوایی له یاریزانه‌كه كردووه ، له یه‌كێكیان نووسیبووی : سوپاس بۆتۆ لویس سوارێز له به‌رامه‌ر ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به سه‌ری بردووە ، ئه‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كاتژمێر 12،30 به كاتی ناوخۆی له رۆژی پێنج شه‌ممه له یاریگای كامپ نۆ ساز ده‌كات “.
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتووین بۆ رۆشتنی سوارێز بۆ ئەو یانەیە، کە پاش 6 وەرز یاریکردن توانیویەتی 198گۆڵ بکات و 13 نازناوی بردووەتەوە.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی لە کاتی گۆڕانکارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان لە لایەن یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە پێدەدرێت.
لە کۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە هیوای سەرکەوتنی بۆ لویس سوارێز خواستووە.
Thank you, @LuisSuarez9, for the last six years!
👋 His farewell press conference will be held at 12:30pm CEST on Thursday at Camp Nou.
📺 Watch LIVE on Barça TV+ https://t.co/aPaPrC5WWA
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 23, 2020
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


