رێژەی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

کۆرۆنا لە ڕاپەڕین
SNN- محەمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئامارەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە و بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕینیش دەڵێت ” رێژەی خۆپارێزی لە ناو هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئاستێکی زۆر خراپدایە”.
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: بەهۆی گوێنەدانی هاووڵاتییان بە رێکارەکانی خۆپارێزی بەڕێوەچوونی پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لە سنوورەکە رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین رۆژ له دوای رۆژ بەرزتر دەبێتەوە و تا ئەمڕۆ 87 کەس لە ڕاپەڕین بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوه.
وتیشی “لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە ڕانیە و پشدەر پێداویستی پشکنین زۆر کەمە هەر لەبەر ئەوەیە هەفتانە تەنیا دووجار پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدەدرێت، وە بەهۆی کەمی کیتی پشکنینەوە تەنیا پشکنین بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەکرێت کە باری تەندروستیان زۆر خراپە “.
تەها محەمەد باسی لەوەشکرد: تا ئێستا لە دەڤەری ڕاپەڕین 1429 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 387 کەسیش چاک بوونەتەوە، وە زۆرترین رێژەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ناو پیاواندایە.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین رونیشکردەوە : گەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان نەبن و خۆیان نەپارێزن دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت و سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە بیتوێن و پشدەر توانای وەرگرتنی نەخۆشانی کۆرۆنایان نامێنێت .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



