لەسەر دواکەوتنی مووچە داوای لێپێچینەوە لە کازمی دەکرێت

مووچە
SNN
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەیاریق دەڵیت: “حکومەتی عێراق هیچ دەسکەوتێکی نەبووە شایانی باس بێت لەسەرەتایەوە تا ئێستا، داوا لە پەرلەمانیش دەکات لێکۆڵینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بکات بەهۆی دواکەوتنی زۆری دابەشکردنی مووچەوە”.
محەمەد خالیدی دەڵێت: “لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا سەرەڕای پشتیوانیی نێودەوڵەتی و سیاسی بۆی، هێشتا وەک پێویست نییە و هیچ دەسکەوتێکی نەبووە جێی باس بێت”.
خالیدی دەشڵێت: “تائێستا حکومەت نەیتوانیوە مووچە دابەشبکات و بەهۆیەوە کابینەکەی کازمی 3 ملیار دۆلار قەرزی هاتووەتە سەر”.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە “کە ئەم حکومەتە حکومەتی قەرزە نەک حکومەتی چاکسازی و داهات و نەهێشتنی گەندەڵی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە پەرلەمان بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەستێت و بانگهێشتی سەرۆکوەزیران بکات و لێی بپرسێتەوە کە بۆچی 40 رۆژە مووچە دواکەوتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


