گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 26/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (26/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میسی هێشتا بریندارە.
- لیۆنێل میسی لە دەرەوەی یانەکە پشتگیری خۆی بۆ لویس سوارێز دووپات دەکاتەوە، کە پشتگیرییەکی گەورە بۆ سوارێز لە ناوەوەو دەرەوەی یانەکە وەردەگرێت.
- لە یەکەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ریاڵ بیتس دەبێتەوە و زیدان بە شوێنی شەریکێکی بنزیمە دەگەڕێت تا لە هێڵی پێشەوە یاری پێبکات.

ئاس:
- هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هازارد بە هێواشی.
- زیدان جارێکی تر هازارد لە دەرەوەی لیستی یاریزانەکانی دادەنێت و ئەمجارە لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ بیتسە.
- زیدان:”ئێمە دەمانەوێت ئەو یاریزانە لە %100 ئامادە بێت”.
- سوارێز ئامادەیە بۆ یەکەم یاری لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستی تا ساڵی 2022 لەگەڵ ئەو یانەیە واژووکردوو ئامادەیە یەکشەممە دژی گرانادا یاری بکات.
- هێرشێکی نوێی میسی دژی بارتۆمیۆ،میسی جارێکی تر هێرشدەکاتە سەر بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە، ئەمەش بەهۆی شێوازی فرۆشتنی سوارێز بە ئاتلەتیکۆمەدرید.
- میسی بۆ سوارێز:”شایەنی ئەوە نیت بەمشێوەیە دەربکرێیت،ئەمەش من سەرسام ناکات”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ممفیس دیپای لە پلەی یەکەم دانراوە بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات.
- هۆڵەندییە نێودەوڵەتیەکە بژاردەی یەکەمە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکە لە هەفتەی داهاتوو.
- ئەم یاریزانە شیاوە بۆ یانەکە و لەگەڵ کەمی بودجەی یانەکەش دەگونجێت و نرخی گواستەوەی کەمی تێدەچێت.
- رۆناڵد کومان چاودێری ئەستێرەی یانەی ریاڵ سۆسیداد ئەلیکساندەر ئیساک دەکات و نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە.
- ریاڵ مەدرید بە بێ هازارد و ئەسینسیۆ رووبەڕووی ریال بیتس دەبێتەوە بە کە پێشەنگەو هیچ دۆڕانێکی نیە.

سپۆرت:
- ئەوان بێدەنگ نابن.
- ئیتۆ:”قسەی خۆش و باش ناکڕدرێت، هەوڵبدە چاودێری خۆت بکە”.
- میسی بۆ سوارێز:”شایەنی ئەوە نیت وەک ئەوان دەرکەویت، بەڵام چیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات”.
- فابریگاس:” رۆشتنی ئەوان لە بەرشەلۆنە خەمبارم دەکات، ئەوان ژیانیان بۆ بەرشەلۆنە جێهێشتووە”.
- ئەلڤێس:” ئەوە تەنیا رێزەو ئەوان ئەوە نازانن، ئەوە راستییە بۆ ماوەیەکی درێژ.
- سوارێز درێسی ئاتلەتیکۆمەدریدی پۆشی.
- کومان پیدری خۆشدەوێت و ئەو یاریزانە دەهێڵێتەوە.
- زیدان بە شوێنی گۆڵێک دەگەڕێت لە یاریگای ڤیامارین دژی ریاڵ بیتس.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



