لێدوانی کومان پێش یاری سبەی ڤیاریاڵ

0
1983
کومان

SNN Sport

سبەی یەکشەممە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڤیاریاڵ دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریەکەی کرد.

سەرەتا کومان لە کۆنگرەکە وتی:” هیچ گومانم لە میسی نیە، زۆر باش دەیبینم،ئاساییە ئەو بێزاربێت کاتێک هاوڕێکەی یانەکەی جێهێشتووە،یاریزانەکانم ئامادەن بۆ یاریەکە ،

ئێمە ئامادەین بە شێوەیەکی باش، لە هەفتەی رابردووەوە کاری زۆرمان کردووە، یانەی ڤیاریاڵ سەرەتای بە بەهێزی دەرکەوتووە”.

وتیشی:”من قسە دەربارەی یاریزانی تر ناکەم کە شوێنی سوارێز بگرێتەوە، قسە لەسەر یاریزانانی خۆم دەکەم،من لە یەکەم رۆژەوە بە سوارێزم وت ئەگەر بمێنیتەوە زۆر بەشداری یارییەکان ناکەیت،بەڵام ئەگەر بمێنێتەوە یاری پێدەکەم، ئەمە بڕیاری یانەکەو ئیدارەیە، جارێکی تر دووپاتی دەکەمەوە من و سوارێز رێز لە یەکتر دەگرین و رۆشتنی ئەو بڕیاری یانەکە بووە”.

دواتر وتی:” من پشت بە ریکی پویگ دەبەستم و ئەو ئامادەیە بۆ یاری سبەی، راست نیە من پشتی پێنابەستم،ئەویش بڕیاری یانەکەیە، کە داوای لێکراوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت،ئەو هاوشێوەی هەر یاریزانێكی ترە لە یانەکە، ئەگەر لە تیپی یەکەم نەبێت لە تیپی دووەم دەبێت، یان بە خواستن بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت، ئەمە بڕیاری یاریزانەکەیە،ئەگەر پویگ و ئەلینا بمێننەوە، بە دڵنیاییەوە دەرفەتیان پێدەدرێت”.

لەسەر فاتی وتی:” ئەو یاریزانێکی گرنگە لە یانەکەم، بەهرەمەندی بەرشەلۆنەیەو بە دڵنیاییەوە پشتی پێدەبەستم، ئینریکی بۆ ئیسپانیا بانگیکردووە، چونکە ئاستی ئەوی بینیوەو  ئەو لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردایە، کۆتینیۆش دەتوانێت لە چەند شوێنێک یاری بکات، من سەرسامم بەو یاریزانە،هیوادارم سەرکەوتوو بێت ئەم وەرزە”.

لە کۆتایدا وتی:” بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەبێت چاوەڕوان بین و با بزانین چی دەبێت،من هەموو کات بە شوێنی ئەو یاریزانانە دەگەڕێم کە گونجاون بۆ یانەکە لە رووی هونەر و ئابوورییەوە،ئێمە یاریزانی وەکو دیمبلی و فاتیمان هەیە، ئەگەر هێرشبەر گرێبەستی لەگەڵ نەکرا، ئەوا دەبێت بە ئەمە رازی بین”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this