لە ماوەی نۆ مانگدا نزیکەی 200 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکراون

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- بڕیار محەمەد
نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایدەگەێنێت “لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا نزیکەی 200 ئەندام و لایەنگری هەدەپە لەباکووری کوردستان دەستگیرکراون” .
مزەیەن گونەیەش نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەسەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی 200 ئەندام و لانگرمان لە باکووری کوردستان داستگیرکراون، ڕۆژانەش ئەو ئامارانە زیاتر دەبن، چونکە تورکیا بەردەوامە لەدەستگیرکردن”.
وتیشی: “تورکیا بەو کارانەی دەیەوێت شکستەکانی لە خۆی بشارێتەوە، بۆیە بەوشێوەیە دەستی داوەتە دەستگیرکردنی ئەندام و لانگرەکانمان، بێگومان ئێمەش بێدەنگ نابین و چالاکییەکانمان دژی ئەو ڕەفتارانەی تورکیا بەردوامدەبێت”.
شایەنی باسە ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی، نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشووری کوردستان سەردانی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر و پاڵپشتیی حۆیان بۆ دەربڕین .
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



