“مه‌سرور بارزانى مافى خۆیه‌تى داواى دانیشتنى په‌رله‌مان بكات، ئێمه‌ش مافى خۆمانه داواى پرساندنى بكه‌ین”

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌سرور بارزانى مافى خۆیه‌تى داواى دانیشتنى په‌رله‌مان بكات، ئێمه‌ش مافى خۆمانه داواى پرساندنى بكه‌ین، ده‌شڵێت: “داواكارییه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ گاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى پرساندنى ناكات”.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێی ماددەی 66 له بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داواى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد دانیشتنێكى تایبه‌ت رێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتارێک پێشکەش بکات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان كه یه‌كێكه له‌و 23 په‌رله‌مانتاره‌ى واژووى له‌سه‌ر یاداشتى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت كردووه ده‌ڵێت :”مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم مافێكى سروشتى خۆیه‌تى داواى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش مافى ئه‌وه‌مان هه‌بوو واژوو كۆبكه‌ینه‌وه بۆ بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پرساندنى”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى سازكردنى ئه‌و دانیشتنه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت داوایكردووه كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاداشتى پرساندنى ده‌بێت له‌ڕووى یاساییه‌وه؟ عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌و دوو بابه‌ته جیاوازن، یاداشتى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت رێڕه‌وى خۆى گرتووه و ئێمه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 15 رۆژدا بانگهێشتى بكه‌ن و پرۆسه‌ى پرساندنى به‌ڕێوه‌بچێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیسته جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژوویان بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر پرسه‌كانى: مووچه، قه‌یرانى دارایی و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



