وێنه: یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستهێنا

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به‌هۆی ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی تۆپی پێ بۆ تازه‌پێگه‌یشتووانی چوار یانه‌ی كوردستان.
له خوله‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نه‌ورۆز، ئاشتی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كۆیه به‌شدارن، كه ئامانج له كردنه‌وه‌ی خوله‌كه خزمه‌تكردنه به ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، چونكه ئه‌مساڵ هیچ خولێك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه.
له یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و ئاشتی به‌یه‌ك گه‌یشتن، دوای یارییه‌كی تاڕاده‌یه‌ك به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه كاتی یاسایی به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
دواتر ناوبژیوان لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوو یاریزانانی نه‌ورۆز توانییان یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (4-2)گۆڵ به‌سوودی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی نه‌ورۆز رایگه‌یاند:” به‌هۆی دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی خوله‌كانی كوردستان كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه له ئێستادا زۆر گرنگه، چونكه ده‌توانین له‌م خولانه‌دا یاریزان ده‌ست نیشان بكه‌ین بۆ ئاسته‌كانی سه‌روو خۆیان، بۆیه ئێمه تا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رده‌وام بووین، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له‌م یارییه‌دا چه‌ند یاریزانێكمان ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئاستی لاوان”.
به‌ختیار ئه‌سعه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاشتی وتی:” به‌هۆی دابڕانی یاریزانان له خوله‌كانی كوردستان كاریگه‌ری زۆری كردووەته سه‌ر ئاستیان، بۆیه كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك له‌م كاته‌دا سوودێكی زۆری بۆ یاریزانان و راهێنه‌ران و ته‌نانه‌ت یانه‌كانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن له خوله‌كانی سلێمانی و كوردستان”.
ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م خوله به‌شێوازی دوو دۆڕاندن ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاریشه له دووه‌م یاری خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كۆیه به‌یه‌ك بگه‌ن.



More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



