بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

سلێمانی
SNN
پەیامنێرانی SNN لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین رایانگەیاند، بەشێک لە مامۆستایان لەگەڵ لێدانی یەکەم زەنگی خوێندندا بایکۆتی دەوام و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان دەستپێکردووە، دژ بە خراپی بار و گوزەرانیان و دواکەوتن و لێبڕینی مووچەکانیان.
لە شاری سلێمانی، لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بەشیک لە مامۆستایان گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان سەبارەت بە باروگوزەرانیان نیشاندا.
سیروان محەمەد پەیامنێری SNN لە گەرمیان رایگەیاند: مامۆستایانی سنووری گەرمیان لەبەردەم باخچەی لەیلا قاسم لە شاری کەلار دژی خوێندنی ئۆنڵاین و دواکەوتن و لێبڕینی مووچە خۆپیشاندانیان کردووە.
وتیشی: خۆپیشاندەران دواتر بە ڕێپێوانێک بەرەو پەروەردەی کەلار رۆیشتوون تا داواکارییەکانیان بگەیەننە پەروەردەکە.
هاوکات عەلی حەمەسەعید پەیامنێری SNN لە هەڵەبجە رایگەیاند: لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکردووە و باس لەوەدەکەن دەوامی خوێندن بایکۆت دەکەن. ئاراس محەمەد، یەکێک لە مامۆستایان بەشدار لە خۆپیشاندانەکەی هەڵەبجە وتوویەتی: “نیگەرانین کە دەبینین سەرۆکی حکومەت زەنگی ساڵی خوێندن لێدەدات وەک بڵێیت هیچ رووینەدابێت، بە بێ ئاماژەدان بە خراپی باری گوزەرانی مامۆستایان و دواکەوتن و لێبڕینی مووچە”.
ئەو مامۆستایە وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ سێ داواكاریی سەرەكیمان هەیە، یەكەم دابەشكردنی موچە بە بێ لێبڕین هەر 30 ڕۆژ جارێك، هەروەها دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوەندەكانی خوێندن، هاوكات ڕەخساندنی هەلیكار بۆ دەرچووانی دانەمەزار و باشتركردنی باری گوزەرانی هاوڵاتیان یەكێكی دیكە یە لە داواكارییەكانمان، ئەگەریش وەڵاممان نەدرێتەوە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانمان .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


