
مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی کرد بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
سەرۆکی حکومەت لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیوێتی: “لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری ناوخۆ بەشدار بووە، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کراوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش” .
سەردانەکە پێشتر رانەگەیەنراو بووە و میدیا عێراقییەکان دەڵێن کە هاتنی ئەعرەجی بۆ باسکردنی چەند تەوەرێکی ئەمنییە تایبەت بە داعش و پاراستنی سنوورەکان.
ئەم سەردانەی ئەعرەجی لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لیوا محەمەد باقری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئێران بەسەردانێکی رەسمیی گەیشتۆتە شاری بەغدا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



