
سەفین کانەبی
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانی و سەرۆک و جێگری سەرۆک کۆبووەوەو داهاتووی خولی نایابی وەرزی رابردووی یەکلایی کردەوەو بەرواری خولەکانی وەرزی نوێی دیاری کرد.
سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەکەداو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتی خولی نایاب، پلە یەک، فوتساڵی کچان، تازەپێگەیشتووانی دیاری کرد کە بەمشێوەیە.
- 26/11/2020 وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات.
- 30/11/2020 خولی پلە یەکی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
- 13/11/2020 خولی فوتساڵی کچانی کوردستان دەستپێدەکات.
- 27/11/2020 خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی کوردستان دەستپێدەکات.
یەکێتیەکە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری یانە پلە نایابەکان کۆدەبێتەوە بۆ راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند:” خولی نایابی وەرزی رابردوو کۆتایی هاتووە،هیچ یانەیەک دانابەزێت و خەڵات بە هیچ یانەیەک نادرێت، ریزبەندێکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە لە یەکەمەوە تا کۆتایی”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



