بە دانانی جلشۆری شکاو ناڕەزایی لە بەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەردەبڕدرێت

بنیامین ناتانیاهۆ و هاوسەرەکەی
SNN
بردنە دەرەوەی جکە چڵکنەکانی خۆیان بۆ ئەمریکا تا بەخۆڕایی بیشۆن، چالاکوانانی ئیسرائیل لە سەرۆکوەزیرانەکەیان تووڕە دەکات.
ژمارەیەک چالاکوانی ناڕازی لەبەردەم ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە دانانی جلشۆری شکاو لەبەردەم ماڵەکەیدا ئەو کارەی خۆی و هاوسەرەکەیان ئیدانە کرد کە کاتێک دەچنە ئەمریکا جلە چڵکنەکانی خۆیان دەبەنە ئەوێ و لەوێ بە خۆڕایی ئەیشۆن.
رۆژنامەی واشنتن پۆست پێشتر لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردبوو “سارە و ناتانیاهۆی هاوسەر کە دەچنە ئەمریکا لەشوێنی مانەوەی خۆیان جلە چڵکنەکانی خۆیان لە ئیسرائیلەوە دێنن تا بە خۆڕایی بۆیان بشۆرێت”.
رۆژنامەکە دەڵێت: “لەنێو فەرمانبەرانی کۆشکی سپیدا قسەیەک باوە کە دەڵێت: “کاتێک ناتانیاهۆ و سارەی هاوسەری دێنە ئەمریکا خەمیان لێیەت، چونکە دەبێت سێ بۆ چوار جانتا جلە چڵکنیان بۆ بشۆن، لەسەر حسابی کۆشکی سپی”.
رۆژنامەکە باسی ئەوەشیکردووە، کە لە نێو سەرۆکەکانی جیهاندا تەنها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی ئەو خووەیان هەیە و هەموو سەرانی تری دنیا ئەو خزمەگوزارییە رەتدەکەنەوە کە دەچنە ئەمریکا.
ساڵی 2018ش نیر هیفیتز وتەبێژی ناتانیاهۆ وتی: “خانمی یەکەمی ئیسرائیل هەموو کارێک دەکات تا پارە و خەرجی کەم سەرف بکات لە خۆیدا، هەموو جارێک کە دەچێتە ئەمریکا لەوێ جلەکانی خۆی و هاوسەرەکەی دەشوات”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


