یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا

بەشێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا بۆ پرساندنیان له‌سه‌ر بابه‌تی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش رایده‌گه‌یه‌نێت “یاداشته‌كه له‌لایه‌ن 23 پهرلهمانتارەوە واژوو كراوه” .
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “ئێمه له رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی، به‌ڵام به بیانوی هه‌ندێ پاساوی په‌یڕه‌وی ناوخۆ یاداشتهكهمان ره‌تكرایه‌وه، ئێستا ئێمه دووباره یاداشتهكهمان ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه 23 په‌رله‌مانتار بۆ پرساندنی ئه‌و به‌ڕێزانه واژوویان كردووه .
وتیشی: “هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و داواكارییانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كه‌ی ئێمه له قۆناغی پێشووتردا داوا كرابوو، هه‌موویمان ئاماده كردووه و له‌گەڵ یاداشته‌كه‌دا هاوپێچمان كردووه .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌و یاداشته‌مان پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، پرساندنهكهش سه‌باره‌ت به لێبڕینی 21% مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بووه كه له دوو مانگی رابردوودا بڕدراوه، ئێمه پێمانوایه ئه‌و لێبڕینه نایاساییه و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیوه .
راشیگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئازادی، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ سیروان بابان و مهم بورهان قانع و دیاری ئه‌نوه‌ر، هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌مه ساڵح و شایان عه‌سكه‌ری و شیرین ئه‌مین په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان واژوویان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردووه .
وتیشی: “ئه‌مشه‌و بیستمان سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كردووه، بۆی هه‌یه به‌پێی ماددەی 66ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ داوای كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات بۆ خستنه‌ڕووی بابه‌تێك كه پێیانباشه، به‌ڵام ئه‌وه جیاوازه له‌و یاداشته‌ی ئێمه، چونكه ئه‌وه میوانداری ده‌كرێت و په‌رله‌مانتار داوای پرسیار و روونكردنه‌وه ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به‌پێی ماده 69ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه كه په‌رله‌مانتار پرسیار ده‌كات له‌و بابەتهی پرساندنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه هیچ كامێك جێگه‌ی ئه‌وه‌ی تر ناگرێته‌وه .
وتیشی: “هیوادارین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و یاداشته ره‌وانه‌ی حكومه‌ت بكرێت كه به‌پێی په‌یڕه‌و ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌گه‌ر پاساوی شه‌رعی و یاساییان هه‌بێت بۆ ماوه‌ی مانگێک درێژ ده‌كرێته‌وه بۆیان هه‌یه له‌و ماوه‌یه ئاماده‌ی پرساندنه‌كه ببن .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



