یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه

وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- بڕیار محەمەد
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کودستان دەڵێت”بەپێی بڕیارێک یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، کەمەش یەکێکە لە هەنگاوەکانی چاکسازی لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە.
میران بەکر بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی وەزیری پێشمەرەگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند به نوسراوی ژماره 7959 له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریارییهكانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا”.
هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وتیشی: “جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زاری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



