بایدن، ترەمپی رکابەری بە هاوشێوەی جۆزێف گۆبڵزی نازی ناودەبات

ترەمپ و جۆزێف هۆبڵز
SNN
جۆ بایدن کاندیدی فەرمی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی جۆزێف گۆبڵز-ی سەرکردەی نازییەکانە ناودەبات، کە ناتوانێت لە روی تێڕوانینەوە بۆ سەرۆکایەتی وڵات رکابەری بکات، بۆیە پێشبینی دەکات لە دیبەیتەکەی ئەم هەفتەیەدا لە ڕووی کەسایەتییەوە هێرشی بکاتە سەر.
بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دیبەیتەکەدا دەتوانێت هێرشی راستەوخۆی بۆ سەر کەسایەتیم بکات، چونکە ئەو لەوە زیاتر هیچ توانایەکی دیکەی نییە، ترەمپ هێندە زیرەک نییە کە بتوانێت لەسەر سەلماندنی راستییەکان گفتوگۆ بکات، چونکە ئەو هیچ لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات نازانێت و گرنگی بە وردەکارییەکانی نادات.
باسی لەوەشکرد، “ترەمپ هاوشێوەی جۆزێف گۆبڵز-ی سەرکردەی نازییەکانە، کە بۆماوەیەکی زۆر هەمان درۆ دوبارە دەکاتەوە، تا وای لێدەکات درۆکەی ببێت بە زانیارییەکی گشتی”.
بڕیارە 29ی ئەم مانگە هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دیبەیتێکی تایبەن بە دۆسییەکانی ئابوری، سیاسی، کۆرۆنا و چەندین دۆسییەی دیکە ئەنجامبدەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



