پشتیوانی و هەماهەنگی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

SNN
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: هاوكاری و هەماهەنگییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لەشەڕی دژ بەتیرۆر جێگەی بایەخی ئێمەیە و لای خۆشیەوە فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لەهەولێر جەختدەكاتەوە، كە لە پشتیوانی و هەماهەنگی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2020 لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لەهەولێر و تیمێكی باڵای ڕاوێژكاری سەربازی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، هاوكاری و هەماهەنگییە سەربازییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا لەشەڕی دژ بەتیرۆر جێگەی بایەخی ئێمەیە و كاریگەری گەورەتان هەبووە لە پێشكەوتن و بەرزركردنەوەی توانا سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەیان.
ئاماژەشی بەوەكرد، ئێمە وێڕای هاوكارییە سەربازییەكان، پشتیوانیە دیبلۆماسی و سیاسی و كاری نێودەوڵەتیتان لە بەرامبەر وەزارەتی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بەرزدەنرخێنن و شانازی بەدۆستایەتی و پێكەوە كاركردن لەگەڵ ئێوە دەكەین.
هاوكات كۆلۆنێل نۆگاردی، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا باسی لەوەكرد، ئەركی داهاتووی وەك فەرماندەی هێزەكان و ڕاوێژكارانی ئەڵمانیا لە هەولێر دەبێت، كە پشتیوانی و هەماهەنگی و هاوكارییەكانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی پێشمەرگە لەڕووی لۆجیستی و مەشق و ڕاهێنانەكانەوە بەردەوامی دەبێت، بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆرستانی داعش لەناوچەكەدا، كە تا ئێستاش مەترسیان ماوە.
لەدیداری یەكەمی نێوان وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا لەهەرێم، تاوتوێی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی هەرێم و عیراق كرا، جەخت كرایەوە لەسەر نزیكبوونەوەی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، كە دەرئەنجامەكەی بەرقەراربوونی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە.ڤ
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



