
/کاکەییەکانی گەرمیان- فۆتۆ ناسیح عەلی خەیات
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له دواى روخانى ژرێمى به‌عسه‌وه تاوه‌كو ئێستا له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كاكه‌ییه‌كان زیاتر له 150 كه‌سیان لێ شه‌هیدكراوه و چه‌ندین گوندیان پێ چۆڵكراوه، به وته‌ى خۆیان له نێوان داعش و له ده‌ستدانى ئاینه‌كه‌یان و داواكارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
كاكه‌ییه‌كانى عێراق به گشتى كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كوردن و له نه‌ته‌وه‌ى كوردن، به‌ڵام خاوه‌نى مه‌زهه‌بى ئاینى خۆیانن و له‌به‌ر كوردبوون و ئاینه‌كه‌یان به تایبه‌تى له دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه كێشهلهرهكان كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامارى چه‌كدارانى داعش و له لایه‌ن هێزه عێراقیهكانیشهوه ناپارێزرێن.
ره‌جه‌ب كاكه‌یى چالاكوانى دیارى نێو كاكه‌ییه‌كان به SNNى راگه‌یاند: وه‌كو كاكه‌ییه‌كانى سنوورى كه‌ركوك و خانه‌قین كه زۆرینه‌یان له‌و ناوچانه‌ن له ساڵى 2003ه‌وه تاوه‌كو 2020 به‌هۆى په‌لامارى داعش و گروپه چه‌كداره‌كانى پێش داعش 154 كه‌سیان لێ شه‌هید كراوه كه 130 كه‌سیان له سنوورى كه‌ركوك و 24 هاووڵاتیشییان له سنوورى خانه‌قین بووه.
وتیشى، “هه‌ر به‌هۆى په‌لامارو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له هه‌ردوو سنوورى كه‌ركووك و خانه‌قین زیاتر له 12 گوندیان چۆڵ بووه، ئه‌گه‌ر سنوورى داقوق به نموونه وه‌ربگرین له سه‌رده‌مى داعش دوو گوندى كاكه‌یی كه‌وتنه ده‌ستى داعش و دواتر رزگاركران، به‌ڵام دواى ئازادكردنیان و كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هه‌شت گوندى چۆڵیان كرد و له ئێستاشدا پێنج گوندی كاكه‌یى له سنوورى داقوق خه‌ڵكى تێدایه ئه‌وانیش به‌شێكیان چۆڵیان كردووه”.
ره‌جه‌ب كاكه‌یی باسیشى له‌وه‌كرد، له 2003ه‌وه تاوه‌كو 2017 هه‌شت په‌لامارو تاوانى تیرۆریستى له سنوورى داقوق هه‌بووه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر كوردانى كاكه‌یى، به‌ڵام له 2017 تاوه‌كو 2020 واتا دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه 26 په‌لامارو رووداوى تایبه‌ت به بارودۆخى ئه‌منى روویانداوه كه په‌یوه‌ندیان به تیرۆره‌وه هه‌بووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ناتوانن ئه‌و ناوچانه بپارێزن و هێزه‌كان تێنهگهیشتیان هه‌یه بۆ پاراستنى سنووره‌كه، بۆیه دۆخى ئه‌منى وابه‌سته‌ى سیاسییه‌كانن و پێویسته ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له نێوان به‌غداو هه‌رێم ده‌كرێت بۆ پاراستنى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه بێت.
ئه‌و چالاكوانه كاكه‌ییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێنج مه‌زاریان له سه‌ر ده‌ستى داعش ته‌قێندرایه‌وه و پێنج گوندیان داگیركرا، به‌ڵام دواى ئازادكردنى له لایه‌ن هێزه كوردستانییه‌وه ئێستا ئه‌و ناوچانه ئارامن و بارودۆخى ئه‌منیان باشه هیچ گرفتێكى ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام له سنوورى خانه‌قین ئێستا كاكه‌ییه‌كان كراونه‌ته‌وه ئامانج.
له مانگى ته‌مووزى رابردوو له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش به ئۆتۆمبیلێكه‌وه ههڵیانكوتایهر سه‌ر گوندى مێخاس له سنوورى خانه‌قین كه دانیشتووانه‌كه‌ى كوردى كاكهین و له‌و په‌لاماره‌دا شه‌ش كه‌سى گونده‌كه شه‌هیدكران كه زۆربه‌یان له یه‌ك خیزان بوون.
وتیشى، “كاكه‌ییه‌كان له نێو دوو به‌رداشن به تایبه‌تى له خانه‌قین چه‌كدارانى به‌ناو داعش كه پێیان وایه عه‌ره‌به هاودرهكانن ده‌یانه‌وێت شوێنه‌كانیان پێ چۆڵ بكه‌ن و زه‌وى زاریان داگیر بكه‌ن و ناوچه‌كه ته‌عریب بكه‌نه‌وه. هاوكات چه‌كدارانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق و به‌در داوایان كردووه كاكه‌ییه‌كان ببنه چه‌كدارانى ئه‌و گروپانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاریان لێ بكه‌ن”.
ره‌جه‌ب كاكه‌یى راشیگه‌یاند: به‌مشێوه‌یه كاكه‌ییه‌كان یان ئه‌بێت زه‌وى زاریان بۆ عه‌ره‌بى هاورده چۆڵبكه‌ن، یان ئاین و نه‌ته‌وه‌كه‌یان له ده‌ست بده‌ن بچنه نێو گروپهكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له كاتێكدا كاكه‌ییه‌كان له نه‌ته‌وه‌ى كوردن و زۆربه‌ى گه‌نجه‌كانیان له ریزى هێزه كوردستانییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا كاكه‌ییه‌كان قوربانى گه‌وره‌ى ئه‌م نێوه‌نده‌ن و كه‌سیش به هانایانه‌وه ناچێت.
سه‌باره‌ت به گه‌یاندنى ده‌نگى كاكه‌ییه‌كان به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، له گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراق، لایه‌نه‌كان له هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق و زۆر كه‌سایه‌تى و سیاسیى كۆبوونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نها گوێیان له داواكارى و كێشه‌و گرفته‌كانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه و ته‌نها ئاڵوگوڕى هێز له هه‌ندێك له ناوچه‌كان كراوه و بارودۆخ و مه‌ترسییه‌كان و ئاواربوونى كاكه‌ییان به‌رده‌وامه.
بارودۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له پێش رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 و دواتر كه پێشمه‌رگه كشایه‌وه گۆرانگارى گه‌وره به زیانى كورد روویانداوه به شێوه‌یه‌ك له زۆربه‌ى ناوچه‌كان به تایبه‌تى گونده كورده‌كان ئاواره‌بوون و عه‌ره‌ب له زۆربه‌ى ناوچه‌كان و توركمانیش له سنوورى خورماتوو ده‌وروبه‌رى ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كانیان گرتووه‌ته ده‌ست و زۆربه‌ى پۆسته‌كانیان قۆرخكردووه و كوردیان په‌راوێزخستووه.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: له سه‌رده‌مى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له رووى ئه‌منییه‌وه تاراده‌یه‌كى زۆر باش و ئارامبوون و به ته‌واوه‌تیش شكستیان به گروپه چه‌كداره‌كان و داعش هێنابوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان پێكه‌وه به ئارامى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ژیان.
وتیشى، “دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و گۆرانكارى سیاسى، بارودۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان زۆر ئاڵۆز‌و دژوار بووه و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان به تایبه‌تى له دژى هاووڵاتییانی كورد زۆر زیادیان كردووه، به‌شێكیان به‌هاوكارى عه‌ره‌بى گونده‌كانى ئه‌و سنوورانه ده‌كرێن و مه‌به‌ستیان ده‌ركردنى كورده له زێدى خۆیان و داگیركردنى زه‌وى و زارهكانیانهو ته‌عریب كرده‌نه‌وه‌ى زێدى باوپیرانى كورده له‌و ناوچانە”.
باسیشى له‌وه‌كرد، “پێشتر ده‌نگى كوردیان گه‌یاندووه‌ته پارێزگارى دیاله و سه‌رۆك كۆمارى عێراق و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هێزى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگ له نێوان عێراق و كورد پێكبهێندرێت بۆ پاراستنى ناوچه‌كه له‌و په‌لامارو هێرشانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر گوندنیشینه‌كان”.
هه‌ر به‌هۆى خراپى ڕه‌وشى ئه‌منییه‌وه به پێى ئاماره‌كان له سنوورى ناوچه‌یه‌كى وه‌كو خانه‌قین زیاتر له دوو هه‌زار و 500 خێزانى كورد ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه و زۆربه‌یان روویان له ناوچه‌كانى گه‌رمیان كردووه. كۆچكردنى ئه‌و خێزانانه بووه‌ته هۆى چۆڵبوونى ده‌یان گوندى سنووره‌كه كه زۆربه‌ى ئه‌و گوندانه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه په‌لاماردراون و خه‌ڵكیان لێ شه‌هیدكرا، بۆیه ناچاربوون ناوچه‌كه جێبهێڵن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



