قایمقامی پێنجوێن “خێرخوازان كاری خۆیان كرد و سەرەی حكومەت ئاوڕمان لێ بداتەوە”

نەخۆشخانەی قانع لە پێنجوێن- فۆتۆ علەی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەت بینای نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەكان و تووشبووانی كۆرۆنا كەلەسەر بودجەی خێرخواز دروستكرابوو، ڕادەستی ئیدارەی قەزای پێنجوێن كرا، قایمقامی قەزاكەش دەڵێت” خێرخوازان كاری خۆیان كرد و چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستین بێت بەدەم داواكارییەكانمانەوە”.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا لەلایەن كۆمەڵێك خێرخوازی سنووری قەزای پێنجوێنەوە بینانەی نەخۆشخانەی (قانع) كە تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراوەكان و تووشبووانی كۆرۆنا ڕادەستمانكرا كە ماوەی چەند مانگێكە كاری تیادا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا كردنەوەی نەخۆشخانەكە نەبوو بە ڕووی نەخۆشخانی سنوورەكەدا، چونكە ڕاستە بینای نەخۆشخانەكە لەلایەن خێرخوازنەوە دوستكراوە بەڵام ئەركی حكومەت و وەزارەتی تەندروستییە كە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و ستافی كارگێری بۆ دابین بكەن بۆ ئەوەی نەخۆشانی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا سودی لێ وەربگرن”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەلایەن خێرخوازانانەوە كۆمەڵێك ئامێری پزیشكی پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەكە دابینكراوە، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پێنجوێنیش نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە بۆ دابینكردنی ستافی پێویست بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەكە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین وەزارەتی تەندروستی وەڵاممان بداتەوە چونكە خێرخوازان كاری خۆیانیان ئەنجامدا و سەرەی حكومەتە بێت بەدەم داواكارییەكانمانەوە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



