گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1040
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (4/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یارییەکی گەورە.
  • یانەی بەرشەلۆنە هەڵسەنگاندن بۆ بەهێزی ئاستی دەکرێت، بەرامبەر بە سڤییای بەهێز کە تا ئێستا هیچ یارییەک نەدۆڕاوە و راکیتچیش یاری دەکات و سەرکردایەتی یانەکەی دەکات.
  • نامەی کومان بۆ دیمبلی:”ئانسۆ فاتی لە پیش دیمبلییەوەیە، ئەگەر ئەو دڵخۆش نیە و ئاسوودە نیە لە یانەکە با بە من بڵێت، دەمەوێت یاریزانەکانم هەست بە دڵخۆشی بکەن”.

سپۆرت:

  • تاقیکردنەوەی پاڵەوان.
  • تاقیکردنەوەی راستی بۆ بەرشەلۆنە بەرامبەر بە رکابەرێکی بەهێز کە یانەی سڤییایە.
  • کومان ستایشی کۆتینیۆ دەکات و ئاهەنگی واژووکردنی گرێبەستکردن لەگەڵ دیست دەگێڕێت.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 0-0 ڤیاریاڵ… سوارێز بە بێ گۆل مایەوە ئەمجارەش.
  • لیڤانتی رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لەگەڵ چەندین پێکان و کەمی رێژەی گۆڵکردن.

مارکا:

  • ئەمڕۆ رۆژێکی نوێ دەبێت لە یاری کلاسیکۆ.
  • کچانی ریال مەدرید رووبەڕووی کچانی بەرشەلۆنە دەبنەوە،کە یەکەمجارە لە مێژوویاندا بە یەک دەگەن.
  • پێش یاری ئەمڕۆی لیڤانتی چەندین پێکان هەیە لە ریال مەدرید، ئۆدریۆزۆلاش تووشی پێکان دەبێت و دەچێتە لیستی یاریزانە پێکراوەکانەوە.

ئاس:

  • ئەمڕۆ هیچ بیانووییەک نیە.
  • زیدان متمانەی بە یانەکەی هەیە سەرەڕای چەندین پێکان و ئۆدۆزیرۆلاش تووشی پێکان دەبێت و بە بێ یاریزانی لای راست دەبێت ئەمڕۆ دژی یانەی لیڤانتی کە لە کاتژمێر 5:00یاری دەکات.
  • راهێنەرە فەرەنسیەکە گرنگی بە گواستنەوەی حسام عەواری یاریزانی یانەی لیۆن دەدات و 48کاتژمێری لە بەردەمدایە بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و دەڵێت:” ئەو یاریزانێکی گەورەیە”.
  • کچانی بەرشەلۆنە رووبەڕووی کچانی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە ئەمشەو لە یاری کلاسیکۆدا.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید بەرامبەر بە ڤیاریاڵ یەکسان دەبێت و یەکسانبوونێکی تر تۆماردەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this