كۆگایهكى ته‌قه‌مه‌نى هێزه‌كانى 70 له تاسڵوجه ته‌قییه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایهكى چه‌كى هێزه‌كانى 70ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN – كارزان محه‌مه‌د
كه‌مێك پێش ئێستا كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی 70ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له تاسڵوجه له شارى سلێمانى ته‌قییه‌وه.
كارزان محه‌مه‌د، په‌یامنێرى SNN له سلێمانى رایگه‌یاند: “به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به هۆكارێكی نادیار كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی 70 له ناوچه‌ى تاسڵوجه له شارى سلێمانى ته‌قیووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه زیانێكى زۆر به كۆگاكه گه‌یشتووه، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ى نادیاره”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژى هێزه‌كانى 70ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به SNNى راگه‌یاند: “كاتژمێر 10:50 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆگایهكى ته‌قه‌مه‌نى له باره‌گاى هێزه‌كانى 70 به هۆكارێكى نادیار ته‌قیووه‌ته‌وه”.
وتیشى: “له ئێستا له هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگرهكهداین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌رده‌وامن له ته‌قینه‌وه نه‌توانراوه تا ئێستا كۆنترۆڵبكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌دواى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه لیژنه‌یه‌ك پێدهكدههێنین به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ زانینى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه”.
له‌باره‌ى زیانه گیانى و ماددییهكانهوه وته‌بێژى هێزه‌كانى 70 ئاشكرایكرد: “خۆشبه‌ختانه زیانى گیانى نییه، به‌ڵام زیانه ماددییه‌كان به‌هۆى تازه‌یی رووداوه‌كه‌وه نادیاره”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



