پارتی: با گۆڕان لهخۆى بپرسێت، تا چهند ههنگاوى پهرلهمانتارهكانى لهگهڵ گرێبهستى پێكهێنانى حكومهت یهكدهگرێتهوه؟

لۆگۆى پارتى دیموكراتى كوردستان و بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بەشدارە و چەند پۆستێكی باڵای وەرگرتووە، بەڵام ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە واژووی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتییان بۆ پەرلەمان كردووە، وتەبێژی پارتیش لە سلێمانی دەڵێت: “ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان كە دژ بە حكومەت لێدوان دەدەن كێشەیان ههیه لهناو حزبهكهیاندا”.
فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “پێكهێنانی كابینەی نۆیهمى حكومەتی هەرێم بە گوێرەی رێككهوتنێك بووە كە لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا هاتووەتە ئاراوە، هەریەك لەو لایەنانەش دەبێت پابەندبن بە ناوەڕۆكی ئەو گرێبەستەوە، بۆیە لەسەر ئاستی حزب لە نێوان ئێمە و گۆڕاندا كێشەیەكی ئەوتۆمان نییە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان لە بەغدا و هەرێم كە لێدوان دژبە حكومەت دەدەن، پێمان وایە ئەوان به جۆرێك لەجۆرهكان لهنێو حزبهكهى خۆیاندا كێشەیان هەیە و له پرهنسیپى خۆیان لایانداوه”.
وتیشى: “كاتێك حزبێك كەسێك دەنێرێتە پەرلەمان دەبێتە نوێنەری ئەو حزبە، دەبێت پابەنديش بێت بە رێككەوتنی حزبەكەیەوە، بەڵام دیارە ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان بە جۆرێكی دیكە لە حزبایەتی تێگەیشتوون بۆیە تووشی ئەو جۆرە دەرچوونانە دەبن، زۆر جار كاتێك رووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبینەوە نازانین چۆن مامەڵە بكەین، تەنانەت بەشێك لە سەركردەكانی گۆڕانیش ئەوەیان وتووە: بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارانەی بەغدایان گوزارشت نییە لە بۆچوونى بزووتنەوەی گۆڕان و لەوبارەیەشهوە لەناوخۆیاندا كێشەیان هەبووە”.
وتەبێژەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لهبارهى بۆچوونى فهرمى بزووتنهوهى گۆڕان لهسهر قسهى پهرلهمانتارهكانیان كه به ئهوانى گهیاندبێت، ئهوهشدهخاتهڕوو: “تا ئێستا بۆچوونى فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان نازانین لەبارەی واژووكردنی سێ ئەندام پەرلەمانیان بە بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان، بەڵام ئێمە وەك پارتی پابەندی ئەو گرێبەستەین كە لەگەڵ گۆڕان واژوومانكردووە و دەبێت گۆڕانیش پرسیارێك لەخۆی بكات، ئایا تاچەند ئەم هەنگاوانەی گۆڕان یەك دەگرێتەوە لەگەڵ ئەو گرێبەستەی لەگەڵ پارتی واژوویان كردووە بۆ دروستكردنی حكومەت”؟
ئەو بەرپرسەی پارتی له كۆتايى قسهكانیدا ئهوهش رووندهكاتهوه كه ههڵوێستى بهشێك له پهرلهمانتارهكانى كێشهیان بۆ گۆڕان دروستكردووه و دهشڵێت: “پێمان وایە ئەو هەڵسوكەوتانەی پەرلەمانتارانی گۆڕان ئەوەندەی كێشەیە بۆ خودی خۆیان هێندە كیشە نییە بۆ خەڵك، چونكە كاتێك بەرپرسانى گۆڕان دەڵێن بەو پەرلەمانتارانە ئەو كارە بكەن، بەڵام پەرلەمانتارەكانیان بە پێچەوانەوە كار دەكهن، ئەمە سەرەتای كێشەیە بۆ خۆیان دواتر بۆ حكومەت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


