مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە هەولێر کۆبووەوە

SNN
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە تێیدا هاتووە، یەکشەممە 4 تشرینی یەکەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدول ئەمیر یارەڵا سوپا سالاری عێراق کرد.
لە چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی باس کە دواین گۆڕان و پێشهاتەکان دەکەن، داوایی هەماهەنگی و هاوکاری کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی داعش بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم .
لە کۆتایدا راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغدا کراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



