
لۆکا مۆدریچ
SNN Sport
لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە دەردەبڕێت و باس لە راهێنەرانی پێشووی ریاڵ مەدرید دەکات.
لە نوێترین لێدوانیدا مۆدریچ دەڵێت:” دڵخۆشم بە مانەوەی میسی، چونکە من دەمەوێت هەموو کات لەگەڵ باشترینەکان یاری بکەم”.
دواتر ستایشی کارلۆ ئەنچلۆتی دەکات و دەڵێت:”ئەو کەسایەتیەکەی و راهێنەرێکی نایابیشە، ئێمە لەگەڵ ئەو بە باشی یاریمان دەکرد،مۆرینیۆش هۆکاربوو بۆ ئەوەی من پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکەم،هەستم بە دڵتەنگی دەکرد ماوەی ساڵێک لە ژێر دەستی ئەو یاریم کرد،هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو دەبم کە منی بۆ ریاڵ مەدرید هێناوە”.
لەسەر زیدانی راهێنەری ئێستای یانەکەی دەڵێت:” ئەو پێشەنگی ئەو کارانەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ئەنجاممانداوە کە دووبارە نابێتەوە، هەست دەکەم خەڵک قەدری نازانن، ئەو یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکان،لەگەڵ رافایل بینیتێز ئێمە ئاستێكی باشمان پێشکەش بەکرد،بەڵام ئەو راهێنەرێکی نایابە، بەڵام لە یانەکەمان سەرکەوتوو نەبوو”.
لە کۆتایدا دەڵێت:” من مەدریدم خۆش دەوێت و حەز دەکەم دوای کۆتایی سەردەمی یاریکردنم لێرە بژیم، بە دڵنیاییەوە دەمەوێت لە ریاڵ مەدرید بمێنمەوە، ئەو تەنیا بە دەستی من نیە، یانەکەم و راهێنەرەکەم دەتوانن بڕیار بدەن، پێموایە هێشتا دەتوانم یاریزانێکی گرنگبم”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



